loading...

public

بازدید : 23
دوشنبه 3 آذر 1404 زمان : 2:54

خەمۆکی” کێشەیەکی دەروونییە کە لە سەرانسەری جیهاندا پەرەی سەندووە و میلیۆنان مرۆڤی لە تەمەنە جیاوازەکاندا بە خۆیەوە تووش کردووە. زۆربەی خەڵک بە هەڵە وا دەزانن خەمۆکی تەنیا دڵتەنگییەکی سادە یان وەڕەزبوونێکی کاتییە بەڵام لەڕاستیدا خەمۆکی نەخۆشینێکی ڕاستییە کە لە سەر هەست و نەستی مرۆڤ کاریگەری ڕاستەوخۆ دادەنێت. کەسی تووشبوو ڕەنگە بەبێ هۆکارێکی تایبەت هەست بە خەم و ئاڵۆزییەکی زۆر بکات و ئەمەیش ببێتە بەربەستێکی قایم بۆ چالاکیی ڕۆژانە، ئیشکردن، خوێندن و پەیوەندییەکانی و ڕەهەندە جیاجیاکانی ژیانی تووشی ئاریشە بکات.

گرنگیی ئەم باسە لەوەدایە کە ئەم نەخۆشینە دەکرێت چارەسەر ببێت بەڵام بەستراوەتەوە بەوەی کە تا چ ڕادەیەک لەلایەن خودی کەسەکەوە یان دەورووبەرەوە گرنگی پێ دەدرێت. زۆر کەس بە هۆی شەرم و ترس و ناهوشیارییەوە خۆ دەبوێرن لە چارەسەر یان درەنگ بە دوای چارەسەردا دەکەون کە هەر ئەم پرسە دەتوانێت ئاستی نەخۆشینەکە قورستر بکات تا ڕادەیەک کە چارەسەرکردنی بەرەو دژواربوون بچێت. لەم بابەتەدا هەوڵ دەدەین بە زمانێکی سادە و زانیاری پزیشکی خەمۆکی بناسێنین و هۆکار و ڕێگای چارەسەرکردنی ئەم گرفتە دەستنیشان بکەین.

نیشانەکانی خەمۆکی لە نێو کەسەکاندا جیاوازە، بەڵام نیشانە باوەکانی ئەمانەن:

نیشانە سۆزدارییەکان

  • خەم و دڵتەنگییەکی زۆر: نەخۆش بە درێژایی ڕۆژ هەست بە خەم و دڵتەنگی دەکات.
  • هەستکردن بە بێبایەخی و تاوانباربوون: تووشبوو بەردەوام خۆی سەرکۆنە دەکات و خۆی لە هەمبەر ڕووداوەکانی ژیانی بە تاوانبار دەزانێت.
  • بێ هیوا بۆ داهاتوو: بە شێوەیەک کەسەکە هیچ پلان و بەرنامەیەکی بۆ داهاتوو نییە.
  • چێژوەرنەگرتن(Anhedonia): تەنانەت ئەو چالاکییانیش وا پێشتر چێژبەخش بوون چیتر چێژبەخش نین.

نیشانە مەعریفی و هزرییەکان

  • کەمبوونی تەرکیز و یادەوەری: تووشبوو لە بەبیر هێنانەوەی داتاکاندا تووشی کێشە دەبێت و ناتوانێت لە سەر بابەتێکی تایبەت تەرکیز بکات.
  • سەخت بڕیاردان: هەر بەهۆی نەبوونی تەرکیزی پێویست، توانایی بڕیاردان بۆ کەسی تووشبوو کەم دەبێتەوە سەرەنجام ڕاڕایی جێگەی خۆی خۆش دەکات.
  • بیرکردنەوەی نەرێنیی بەردەوام:تووشبوو بەردەوام بیر لە ڕوودانی ڕووداوی ناخۆش دەکاتەوە هەر ئەمەیش بەربەستێکە بۆ دەستپێکردنی هەر کارێکی نوێ.
  • بیرکردنەوە بە خۆئازاردان یان خۆکوشتن: بیرکردنەوە بە خۆکوشتن و ئازارگەیاندن بە خۆ نیشانەیەکی تری ئەم نەخۆشینەیە، تووشبوو لە ڕێگەی کەرەستەی تایبەتەوە هەوڵ بۆ ئازاردانی خۆی یان تەنانەت پەنا بۆ خۆکوشتن دەبات.

نیشانە کردارییەکان

  • گۆشەگیری و تەنیایی: تێکەڵاونەبوون لە ناو کۆمەڵگا و هەڵبژاردنی تەنیایی دڵنیاییەکی زیاتر بە تووشبوو دەدات.
  • کەمبوونەوەی توانایی لە ئیشکردن و خوێندن: هەموو ئەو هۆکارانە توانایی و هێزی کار و چالاکی لە کەسی تووشبوو دەگرنەوە.
  • خاوبوون لە جووڵە و قسەکردن: بە گشتی نەخۆش وەک کەسێکی ماندوو و بێهێز دەردەکەوێ کە لە باری جەستەیی و ڕەفتاریشەوە تووشی خاوبوونەوە دەبێت.
  • بێتاقەتی و تووڕەیی: تووشبوو خێرا لە ئەنجامدانی هەر کارێک وەڕەز دەبێت و بە بچووکترین قسە یان ڕەفتار، ئاگری تووڕەیی دادەگرسێت.

نیشانە جەستەییەکان

  • زۆربوون یان کەمبوونی ئارەزووی خواردن: نەخۆش لەباری خواردنەوە تووشی گۆڕان دەبێت و ئارەزووی خواردنی تێکدەچێت.
  • دابەزین یان زۆربوونی کێشی جەستە
  • کێشەی خەوتن: بێخەوی(Insomnia) یان خەوی زۆر(Hypersomnia)، نەخەوتنی شەوان و خەوی زۆر لە ڕۆژدا نیشانەیەکی باوی خەمۆکییە.
  • ماندوێتی و بێهێزی
  • ئێشی جەستە بەبێ هۆکاری پزیشکی: خەمۆکی دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی هەندێ ئێشی وەک: سەرئێشە، ئێشی پشت، ئێشی ماسوولکە، ئێشی گەدە و…

ئەگەر کەسەکە لانیکەم پێنج لەم نیشانانەی هەبوو بە مەرجێک کە هەموو ڕۆژێک و بۆ ماوەی دوو هەفتە درێژە بکێشێت، ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی هەیە.

هۆکارەکانی تووشبوون بە خەمۆکی: بۆچی تووشی خەمۆکی دەبین؟

خەمۆکی تەنیا هۆکارێکی تایبەتی نییە بەڵکوو پێکهاتووە لە هۆکارە بایۆلۆژیک، ژێنێتیک، ژینگەیی و دەروونییەکان کە لە دروستبوونی خەمۆکی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن.

هۆکارە بایۆلۆژیکییەکان

  • کێشە لە هاوسەنگی ماددە کیمیاوییەکانی مێشک(سێرۆتۆنین، نۆرئێپینێفرین و دۆپامین)
  • پێشینەی بنەماڵەیی و ژێنێتیک ئەگەری تووشبوون دەباتە سەرەوە
  • نەخۆشینی جەستەیی وەک: هایپۆتیرۆئیدیسم، شەکرە یان جەڵتە
  • بەکارهێنانی دەرمانە کۆرتۆنییەکان

هۆکارە دەروونییەکان

  • کەسایەتی هەستیار و سەوداسەر زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە
  • ئەزموونی نەگەیشتن بە ئامانج و دۆڕان
  • کەمبوونی متمانەبەخۆبوون

هۆکارە ژینگەییەکان

  • گوشارەکانی سەر ژیان وەک: بێکاری، کێشەی ئابووری، نەبوونی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی
  • ئەزموونی توندوتیژی، ئازار و هەڵاواردن
  • کۆچکردن، تەنیایی یان دوورکەوتنەوە لە بنەماڵە

نظرات این مطلب

تعداد صفحات : -1

درباره ما
موضوعات
آمار سایت
  • کل مطالب : 140
  • کل نظرات : 0
  • افراد آنلاین : 1
  • تعداد اعضا : 0
  • بازدید امروز : 100
  • بازدید کننده امروز : 0
  • باردید دیروز : 21
  • بازدید کننده دیروز : 0
  • گوگل امروز : 0
  • گوگل دیروز : 0
  • بازدید هفته : 123
  • بازدید ماه : 143
  • بازدید سال : 601
  • بازدید کلی : 28047
  • <
    اطلاعات کاربری
    نام کاربری :
    رمز عبور :
  • فراموشی رمز عبور؟
  • خبر نامه

    معرفی وبلاگ به یک دوست

    ایمیل شما :

    ایمیل دوست شما :

    کدهای اختصاصی